بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند،”لە ئەنجامی بەدواداچون و چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كەسانی گوماناوی توانرا چوار کەس دەستگیربكرێن بە ماددەی 30 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان، لەلایەکی دیکەشەوە توانرا کەسێک دەستگیربكەن كەبڕی 250گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری (حەشیش) پێبوە”.