پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ١٣ بەنزینخانەی دیکە بەهۆی فڕۆشتنی بەنزینی خەراپ ودەستکاری کردنی کوالێتییەکەی سزادردان
پارێزگای ههولێر رایگهیاند: 13 بەنزینخانەی دیكه بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران .
ئهمڕۆ پێنجشهممه 18 ى 8 ى 2022، لهراگهیاندراوێكدا، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى (55) وێستگە، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، (13) بەنزینخانەی دیكه لەهەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.18، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (214) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (3) بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى گەل
دووەم/ وێستگەى M.H
سێیەم/ وێستگەى ڕزگارى
پارٍێزگای ههولێر ئهوهشی خستووهته ڕوو، دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامیە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى بکەنەوە.