لەسەنتەری ڕاهێنانەوەی منداڵان لەشاری سلێمانی هەنگاو بە هەنگاو چارەسەری سروشتی بۆ منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدرا كەمنداڵەكە تووشبووی نەخۆشی (Arthrogryposis) واتا زگماكی خواروخێچی جومگەكانی پەلەكانی سەرەوەو خوارەوە.
بەهەوڵی پزیشك و كارمەندانی سەنتەری ڕاهێنانی منداڵان چارەسەری سروشتی بۆ ئەو منداڵە خاوەن پێداویستە تایبەتە ئەنجامدرا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی