بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: باوکێک و دوو کوڕ بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن لەلایەن خاڵی پشکنینی ئاسایشی چەمە دەستگیر کران و پاشان ڕەوانەی پۆلیسی ڕۆڤیا کران.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارەکان پاشەڕۆی مرۆڤ و هەندێک کەلوپەلی جیاوازیان بۆ سیحر و نووشتەکردن بەکارهێنابوو.
پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا کە دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران ڕەوانەی دادگە دەکرێن.
