پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت زیاتر لە 736 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 زیاتر لە 736 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵکی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی 736 ملیار و 759 ملیۆن دینار.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە کە ئەم گوژمەیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و پێشنیارکراوەکان بۆ ساڵی (2022 و 2023) بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بووجەی وەبەرھێنانی وەزارەتەکان تەرخان دەکرێت.