هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کەلدانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی کرد 

بەبۆنەی16ی ئاب یادی دامەزراندنی 76مین ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کەلدانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سـەرۆک مەسعوود بارزانـی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

رێزدار / جەنابی سـەرۆک مەسعوود بارزانـی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان 

بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی سڵاوێکی گەرم

بە بۆنەی (٧٦)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی مەرجەعی باڵای کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک (مەسعوود بارزانی)و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و کادیر و ئەندامان و لایەنگران و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین. 

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ وەک یەکەمین پارتی سیاسی جەماوەری کە ٧٦ ساڵ پێش ئێستا بە ڕابەرایەتی باوکی روحی نەتەوەیی کورد و کوردستان (بارزانی نەمر) پێی نایە ناو  گۆڕەپانی خەباتی  ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لـە پێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و مێژوویەکی پـڕ لە سەروەریی لە مێژووی خەباتی سیاسی خۆیدا تۆماری کردووە و لەو ماوەیەشدا دەیان ڕۆڵەی گەلی کەلدانی شان بەشانی برا کوردەکان بۆ پاراستنی سەروەری گەل و خاک و نیشتمان گیانی پاکیان کردووەتە قوربانی و شەھیدانی گوندی (ڵۆریا) بە نموونە. 

ئەمڕۆ عێراق بەھۆی کێشە و گیروگرفتە کەڵەکەبووەکانەوە لە بەردەم قۆناغێکی ھەستیار و گرنگدایە بۆیە پێویستە لەسەر ھەموو ھێزو لایەنە سیاسیەکان ناکۆکیەکان وەلاوە بنێن و بەھەستی بەرپرسیاریەتی و بە یەکگرتوویی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بنبڕکردنی قەیرانەکان و چەسپاندنی بنەماکانی تەوافوق و ھاوسەنگی و بەشداری ھەموو پێکھاتەکان و دانان بەتەواوی مافە نەتەوایەتی بەتایبەتی نەتەوەی کەلدانی بەپێی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان.

پیرۆز بێت (76)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

مەکتەبی سیاسی 

پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کەلدانی