مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان ساڵیادی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دهكات.
دهقی پهیام:
مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) پیرۆزبایی یادی دامەزراندن لە پارتی دەیموکراتی کوردستان دەکات
بەرێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی تێپەربوونی حەفتاوشەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کەلەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری هاوبەش لە کوردستان و عیراق و بە تایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا دروست بوون .
هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەکانی جیهان و ناوچەکە و عیراق بەهەند وەربگیرێت و گشت ھێز و لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت ، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی ووڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە.
جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز بێت وسەرکەوتوبن
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان