یادى (76) ساڵه‌ى دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به گه‌رمى لە جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، مه‌كته‌بى سیاسى، سه‌ركردایه‌تى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كانى پارتى و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كادیران و ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزان و جه‌ماوه‌ری پارتی و گه‌لى كوردستان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م.
یادکردنەوەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرزڕاگرتنی مێژوویەکی گرنگی بەرخودان و خۆڕاگریی شۆڕشگێرانە و مەدەنیانه و ڕێزگرتنە لە تێکۆشان و قوربانیدانی گەلی کوردستان كه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تى و ئاڵاى پارتیدا خه‌بات و تێكۆشانى بۆ ئازادى و ڕزگارى كردووه و قوربانى داوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پێداویستییەکی مێژوویی لە ڕۆژگارێكى سه‌ختدا به سه‌ركرایه‌تیى بارزانیى نه‌مر و لەسەر دەستی کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی كوردستان دامه‌زرا كه خه‌ون و خۆزگه و هیواكانى گه‌لى كوردستانى كرد به به‌رنامه‌یه‌كى سیاسیی ڕزگاریخوازی و هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانى كۆكرده‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام هەڵگری بیروباوەڕێکی نیشتمانیی ئاشتیخواز و دیموکراسیخواز بووە و ئەزموونی ساڵانی دوورودرێژی، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یه‌كترقبووڵکردن و لێبووردەیی لە بنەما سەرەکییەکانی کولتوورە سیاسییەکەیەتی، داکۆکیکردن لە مافەکانی هەموو پێکهاتەکان بە جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییەوە، بڕوایەکی نەگۆڕی پارتییه و قوربانیی گەورەی لەپێناودا بەخشیوە.
ئەمڕۆ له‌م یاده‌دا لە هەر كاتێك زیاتر کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانییهتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر. ده‌بێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقیشدا هاوكار و پشتیوان بین بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی کە تێكه‌وتووه.
بەرز و پیرۆز بێت یادی ١٦ ئاب، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان.
نێچیرڤان بارزانى
جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
١٦/ ٨/ ٢٠٢٢