چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پارێزگاری سەلاحەدین سوپاسی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری هەولێری کرد

رۆژی دووشه‌ممه‌ 15ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022،  ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له‌ شێخ ئیسماعیل هه‌لوب، پارێزگاری سه‌لاحه‌دین كرد.


هەر لە دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری سەلاحەدین  گفتووگۆیان لەبارەی دۆخی ئەوپەنابەرانە کرد کە ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن، پارێزگاری سەلاحەدین لە لایەن خۆیەوە سوپاسی حکومەتی کوردستان پارێزگاری هەولێری کرد کەبەردەوام دەرگایان کراوەتەوە بە رووی ئاوارەکان. 


لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری به‌رده‌وام كرایه‌وه‌، تیشكیش خرایه‌ سه‌ر ئاسته‌نگ و گرفته‌كان.


 له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری سه‌لاحه‌دین سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه‌ هه‌میشه‌ ده‌رگایان به‌ڕووی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كراوه‌یه‌.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، هه‌میشه‌ هاووڵاتیانی هه‌ولێری پایته‌خت نه‌وه‌ك وه‌ك میوان، به‌ڵكو وه‌ك خانه‌خوێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كردووه‌ و هه‌میشه‌ ده‌رگایان كراوه‌ بووه‌ به‌ روویاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ساڵی 2014، له‌كاتی هێرشی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌خت، باوه‌شی بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه و پێشوازی له‌ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ كرد.

‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش درا، تاكو ئێستا هه‌ولێری پایته‌خت ته‌نانه‌ت ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، دابه‌شكردووه‌.
دواجار هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌لاحه‌دین، تاوتوێی ژماره‌یه‌ك گرفت و ئاسته‌نگی به‌رده‌م هاووڵاتیانی پارێزگای سه‌لاحه‌دینیان كرد، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ به‌ڵێنی ئاسانكاری و چاره‌سه‌ریان درا.