کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و سبەی سێشەممە بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵێکی سووک.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (5 – 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین / ( 6 – 7 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دووشەممە بە (1-2 )پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.
کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (5 – 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کەمێک چاڵاک دەبێ بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هەروەها ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا، مەودای بینین / ( 9- 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-
هەولێر : 42
سلێمانی : 41
دهۆک : 40
کەرکووک : 43
زاخۆ :42
هەڵەبجە : 44
سۆران : 40
ڕاپەرین : 41
گەرمیان: 44