4 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن 

لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەی ١٢٥،٩٢٣،٠٠٠دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری شاری دهۆك.
گوژمەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەیەی خزمەتگوزاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام خەرج دەكرێت:
– سەخبێركرنا چەند جاددان ل سنوورێ باژێرڤانیا ڕۆژهەڵات/قۆناغا ئێكێ.
– ڤەكرن و قیڕكرنا جاددەكا ١٥مەتری.
– سەخبێركرن و دووبارە كۆنكرێتكرنا هندەك جادا نێزیك باغچێ چیمن.
– سەخبێركرنا چەند جاددان ل سنوورێ باژێرڤانیا ڕۆژهەڵات/ قۆناغا دووێ.

ھەواڵی زیاتر