وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمووز به‌رده‌وامه.
به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دوێنێ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 ، 15 ى 8 ى 2022، مووچه‌ی مانگی تهمووز خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه 16 ى 8 ى 2022، مووچه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی، ئاوه‌دان كردنه‌وه ، رۆشنبیری و لاوان ، كاره‌با دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 17 ى 8 ى 2022، ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن:
وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 18 ى 8 ى 2022، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مووچه وه‌رده‌گرن.
رۆژی 19 ، 20 ى 8 ى 2022، مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی،رۆژی دووشەممە 1ی 8 ی 2022 دەست بەدابهشکردنی مووچە كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت، رۆژی20ی ئابیش بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەکە کۆتایی دێت.
previous post