سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی 08ـی 2022 پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی میسر دەکات بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کەنیسەی ئەبو سەيفین لە میسڕ کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی نیگەرانیی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی کۆماری عەرەبی میسر دەکەین، دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی دڵتەزێنی ئەمڕۆی کەنیسەی ئەبو سەيفەین لە جیزە.
ڕاشیگەیاند: هاوخەمین لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان، لە خودای گەورە داواکارین ڕەحمەتی خۆی بە مردووان ببەخشێت، داوای خێرا چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکەین، سەبر و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت”.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەنیسەی ئەبو سەيفین لە میسڕ، 41 کەس گیانی لەدەستدا و 45 کەسی دیکەش برینداربوون.