هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لە هەفتەیەکدا نزیکەی ٨٠ هەزار کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی هەفتەیەکدا واتە، لە ڕێکەوتی ٥ی ئابی ٢٠٢٢ تاوەکو ١١ی ئابی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دەروازە سنورییەكان، ١٥٨ هەزار و ٨٤٣ کەس هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە ٤٣ هەزار و  ١٦٦ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٩ هەزار و ٤٣ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ١٦ هەزار و  ٤٣٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و ٧١ هەزار و ٤٦٩ لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و ١٥ هەزار و ١٢١ لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و٣ هەزار و ٦١٠ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بووە.

سەردان بۆ هەرێمی کوردستان

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٣٧ هەزار و ٧٦٨ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە ٩ هەزار و ٨٥٣ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٢ هەزار و ٣٠٤ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ٥ هەزار و ٢١٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و ١٥ هەزار و ٤٧٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل و٣ هەزار و ٧٢٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و هەزار و ١٨٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

سەبارەت بە هاتنی کەسانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لەو هەفتەیەدا ٤١ هەزار و ٧٦١ کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە ١٠ هەزار و ٤١٧ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٢ هەزار و ٦٢٩ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ٣ هەزار و ٢٨٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و ٢٠ هەزار و ٨٠٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و ٣ هەزار و ٩٨٣ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ  ٦٣٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات

ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ژمارەی هاولاتییانی عێراقی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی دەرەوەیان کردووە ٤٠ هەزار و ١٥ کەس بوون کە ١١ هەزار و ٥٧٦ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەزار و ٨٣٦ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ٤ هەزار و ٥٢٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و ١٧ هەزار و ٦٥٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و ٣ هەزار و ٤١٦ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و ٩٩٩ کەسیان  لە دەروازەی سنوووری پەروێزخانەوە بووە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی کەسانی بیانی کە چوونەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ٣٩ هەزار و ٢٩٩ کەس بوون، کە ١١ هەزار و ٣٢٠ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٢ هەزار و ٢٧٤ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ٣ هەزار و ٤٠٢ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و ١٧ هەزار و ٥٢٧ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و  ٣ هەزار و ٩٩٣ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و ٧٨٣ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٤ی ئابی ٢٠٢٢