تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە كەمبوونەوەدان

– به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە ساڵی ٢٠١٨ى زایینى دامه‌زراوه‌ شەش نووسینگە لە خۆی دەگرێت، کە بە پێی شوێنی جوگرافی بە سەر پارێزگا و ئیدارەکان دابەش کراون بە ناوەکانی نووسینگەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپەڕین، گەرمیان).

لە کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە لە دوای فراوانبوونی کارەکانی بە فەرمانی وزاری ژمارە ١٦٤٤٥ لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان” هەروەها بە فەرمانی ژمارە ٥٥١٨ لە ٢ی ئاداری ٢٠٢٢ پەیکەری نوێی پەسەند کرا بە زیادکردنی دوو بەش لە بارەگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو بە ناوەکانی (بەشی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بەمرۆڤ و بەشی لێکۆڵینەوە لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر) و دروستکردنی دوو نووسینگەی نوێ لە ئیدارەکانی (سۆران و زاخۆ) بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەکان.

ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، بەردەوام کارى لەسەر کۆمپانیا و پارێزەر و هاووڵاتییانى بیانى و ناوخۆیی کردووە کە ڕووبەڕووى کێشەى مرۆیی بوونەتەوە و وەک ئامارى خۆیان دەریدەخات کە تا ئێستا ٣٥٤ کۆمپانیا بەدواداچوونیان بۆ کراوە کە ١٢ـیان دراونەتە دادگا. لە پارێزەرانیش ٣٧ کەس بەدواداچوونیان بۆ کراوە و دووانیان دراونەتە دادگا و لە هاووڵاتییانى بیانیش ١٤٩٨ کەس چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراوە کە لەم ژمارەیە ١٠٨ کەسیان قوربانیی بازرگانیکردن بوون بە مرۆڤ و ١٧ـیان ڕەوانەى داڵدە کراون و ١٧ـى تریشیان گەڕێنراونەتەوە وڵاتى خۆیان و ٤ هاووڵاتیى بیانیش دیپۆرت کراونەتەوە.

لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا چەندین جۆر تاوان ناسێنراون و بە بەردەوامى کار و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت کە دەچنە خانەى تاوانى بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە ژمارەیەک کەیس و ئاماریش لەو چوارچێوەیەدا و لەماوەى ئەم سێ ساڵە تۆمار کراون کە بریتین لە:

ـ کارکردن بە زۆرە ملێ (سوخرە): ١٧ حاڵەت

ـ بازرگانی سێکسی: ٩ حاڵەت

ـ بازرگانی بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ: ٣٣ حاڵەت

ـ بازرگانی بە منداڵ: ١ حاڵەت

ـ بازرگانی بە ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە: ١١ حاڵەت

ـ کاری بە قاچاغ بردن: ٧ حاڵەت

ـ بەکارهێنانیان وەك سواڵکەر: ١٠ حاڵەت

ئامارى سێ ساڵى چالاكییەکانی گشت نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ (واتە ساڵەکانی ٢٠١٩  و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١) بە جیاواز بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

ساڵى ٢٠١٩:

زبابه‌تژماره‌
١ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە سەردان و بەدواداچوونیان بۆ کراوە٢٣٨
٢ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە دراون بە بەدادگا٢٣
٣ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خراونەتە ناو لیستی ڕەش یان ڕاگیراون٤٩
٤ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە داخراون لەبەرئەوەی وەهمی بوون٣٧
٥ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە٥٩٥
٦ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە دراون بە دادگا١٥٧
٧ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراوە٤٩٨٠١
٨ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بوون٥٠
٩ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ڕە‌وانه‌ی داڵدە کراون٥٨
١٠ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی ڕە‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان کراون٦٤

ساڵى ٢٠٢٠:

زبابه‌تژماره‌
١ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە سەردان و بەدواداچوونیان بۆ کراوە٣٧٨
٢ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە دراون بە بەدادگا٤٣
٣ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خراونەتە ناو لیستی رەش یان ڕاگیراون٧٤
٤ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە داخراون لەبەرئەوەی وەهمی بوون٥٥
٥ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە٤٦٧
٦ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە دراون بە دادگا١٨٥
٧ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراوە٨٩٠٢
٨ژمارەی ئەو هاووڵاتییه‌ بیانییانەی کە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بوون١٥٣
٩ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ڕە‌وانه‌ی داڵدە کراون٤٤
١٠ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی ڕە‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان کراون٤٦

ساڵى ٢٠٢١:

ژبابه‌تژماره‌
١ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە سەردان و بەدواداچوونیان بۆ کراوە٣٤٠
٢ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە دراون بە بەدادگا٢٩
٣ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خراوەنەتە ناو لیستی رەش یان ڕاگیراون٠
٤ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە داخراون لەبەرئەوەی وەهمی بوون٠
٥ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە٦٤٢
٦ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە دراون بە دادگا٣
٧ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دا ئەنجام دراوە٢٠٢٦
٨ژمارەی ئەو هاووڵاتییه‌ بیانییانەی کە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بوون٧٧
٩ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ڕە‌وانه‌ی داڵدە کراون٧٢
١٠ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی ڕە‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان کراون٢٤

بە پێى بەراوردى ساڵەکانیش هەتا دێت بە هۆى توندگرتنى وەزارەتى ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان لەم بوارەوە، ئەم حاڵەتانە لە کەمیدان و بەمەش هیواى ئەوە دەکرێت کە زۆرینەیان بنەبڕ یا زۆر کەم بکرێنەوەِ.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٤ی ئابی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر