چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: گۆڕینی ڕەگەز به‌هیچ جۆرێک ڕێگه‌پێدراو نییه‌ 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕینی ڕەگەز:-

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

 وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حووكمی گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌ نێره‌و بۆ مێ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌نجوومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (5) له‌ به‌رواری 15/6/2022م به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له‌ نێره‌وه‌ بۆ مێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا به‌ هیچ جۆرێك ڕێگه‌پێدراو نییه ‌و و دروست نییه‌ و حه‌ڕامه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ گۆڕینی یاسا و ڕێسای خوای گه‌وره‌یه‌، پێی دەگوترێت (تغییر خلق الله) و بۆ هیچ كه‌س نییه‌ ئه‌و سنووره‌ ببه‌زێنێ و ده‌ستكاری نه‌خش و دروستكراوی خوای گه‌وره‌ بكات، ئه‌م كاره‌ ساخته‌و گزی خه‌ڵه‌تاندنی تیادایه ‌و كاری شه‌یتانه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی (النسا‌ء) ئایه‌تی(119): ده‌فه‌رموێت: (وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا).

وه‌ هه‌ر پزیشک یان ناوه‌ندێكی پزیشكی به‌شدار بێت له‌مجۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریانه‌دا گوناهباره ‌و به‌شداره‌ له‌و كاره‌ حه‌رامه‌.

هه‌روه‌ها له‌ شه‌ریعه‌تدا ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره‌ خۆشوبهاندنێكی نێر به‌ مێ یان مێ به ‌نێر حه‌ڕام كراوه‌، له‌ فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه‌: (لَعَنَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ المُخَنَّثِينَ مِنَ الرِّجَالِ، وَالمُتَرَجِّلاَتِ مِنَ النِّسَاءِ، وَقَالَ: «أَخْرِجُوهُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ) رواه البخاری (7/159) برقم: 5886

به‌ڵام بوونی گرفتی دوو توخمی (الخنثى) نێره‌مووكی له‌ سكماكه‌وه‌ له‌ كه‌سێكدا گرفتی جینیی خیلقییه ‌و كه‌سی گرفتار بێتاوانه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ جێگه‌ی به‌زه‌یین و ده‌بێت پاشگوێ نه‌خرێن و به‌ چاوی سووك سه‌یر نه‌كرێن، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێزرێندرێن و ده‌ستیان بگیرێت تاوەکو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و دێنه‌وه‌ سه‌ر حاڵ و باری سروشتی خۆیان، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا پێویسته‌ هاوكاری بكرێن و گرنگییان پێبدرێت.

وه‌ ئه‌نجوومه‌ن له‌ فه‌توای ژماره‌ (21) له‌ به‌رواری13/7/2021 ئاماژه‌ی به‌م حاڵه‌ته‌ كردووه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ زكماكه‌وه‌، دارای هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بوو (نێره‌مووك) بوو لایه‌كی به‌ هێزتر بوو له‌ لایه‌كی دیكه‌ی، یان به‌لای خۆیه‌وه‌ ته‌واو ڕوون نه‌بوو كه‌ نێره‌ یان مێ وا باشه‌ سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی وچاره‌سه‌ركردنی، چونكه‌ له‌ڕووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت.

له‌ كۆتاییدا: داواكارین له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕێگری بكات له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی گۆڕینی ڕه‌گه‌ز و هه‌روه‌ها هاوڕه‌گه‌زبازی كه‌ له‌م دواییانه‌دا به‌داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی دزێو و حه‌رامه‌ و پێچه‌وانه‌ی فیتره‌ت و ڕه‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و كورده‌وارییه‌.

والله تعالى أعلم.

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه و سلم

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا

15/ ژی القعده‌/ 1443ه = 15/6/2022م = 28/ جۆزه‌ردان/ 2722