کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

ژمارەیەک کۆڵبەری کورد لە کاتی گەرانەوەیان لە هەرێمی کوردستان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لێ دەکرێت لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاکامدا گەنجێکی کورد بە ناوی محمد نادری تەمەن ١٨ ساڵ کوژرا.

ئەمرۆ شەمە ١٣ی ٨ ی ٢٠٢٢، کۆلبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی سەلاسی باوەجانی سەر بەپارێزگای کرماشان لە کوردستانی ئێران، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە نێوان هەرێمی کوردستان رۆژهەلاتی کوردستان لەگەل ژمارەیەک هاوڕێی تری کە کۆڵبەر بوونە دەستڕێژی گولەیان لێکراوە لە لایەن سوپاسی پاسدارانی ئێران و لە ناویاندا محمد فیشەکی بەرکەوتووە، بەلام بە هۆی سەختی برینەکەی لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدا لە شاری سەرپیل لە رێگا گیان لە دەست دەدات.

بە گوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ‌هێزەکانی سوپاسی پاسدارانی ئێران لە سنوری شێخ سڵە تەقەیان لەو ژمارە کۆڵبەرە کردووە کە باریان پێ بووە لە کاتی گەرانەوەیان لە هەرێمی کوردستان دەست رێژی گولەیان لێ کردوون لە ئاکامدا محمد فیشەک بەر سەری دەکەوێت و بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی دوای یەک کاژمێر گیانی لە دەست داوە.

شایانی باسە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کۆڵبەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پیشەیان کۆڵبەریە، بەدەست رێژی گولەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەکوژرێن

ھەواڵی زیاتر