شاخەوان عبدوڵڵا: ئەم هەفتەیە تەواوی شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێم دەگات

بریارە لەم هەفتەیەدا تەواوی شایستە دارایەکانی ساڵانی رابردووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەبەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەسەر جوتیاران دابەش بکرێت و رێکەوتین کە پێویستە پارەی جوتیارانی کوردستان لە کاتی خۆیدا رەوانە بکرێت.

شاخەوان عبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئەو شایستە دارایانەی کە لە ساڵانی ٢٠١٤و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج نەکرابوون لەم هەفتەیەدا رەوانەی کوردستان دەکرێت بەسەر جوتیارانی کوردستان دابەش دەکرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی رایگەیاند، دوای نووسراوی ئێمە بە ژمارە 340 و نووسراوی پاڵپشتی ژمارە 10065ـی وەزارەتی بازرگانی، هەروەها سێ دانیشتن لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و دارایی، رێککەوتین لەسەر رەوانەکردنی شایستەی دارایەکانی پارەی جووتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 بۆ ئەژماری وەزارەتی بازرگانی.

شاخەوان عبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد لە کۆتا کۆبوونەوەی خۆماندا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق رێکەوتین پێویستە شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا رەوانە بکرێت.

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەش کرد هەولێک هەبوو لە لایەن هەندێ لایەنی سیاسی کە تەنیا ١٠٠ ملیار دیناردینار خەرج بکرێت بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەلام ئێمە پێداگریمان کرد و ئەو برە پارەیەمان رەتکردەوە، کە دەبێت تەواوی شایستە دارایەکانی جوتیارانی کوردستان کە برەکەی ٣٠٩ ملیار دینار رەوانە بکرێت،

.

ھەواڵی زیاتر