ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، چەند کەسێک لە ناحیەی تەکیە بەمەبەستی دروستکردنی کێشە بۆ هاووڵاتییان و کوژاندنەوەی کارەبای ماڵەکانیان لە وەرزی هاویندا، تەقەیان لە تاوەرەکانی کارەبا دەکرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رای گەیاندووە پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانە، دەرەنجام دوو کەسی دانیشتووی ناحیەکە لە رۆژی هەشتی ئەم مانگەدا دەستگیر کران.