چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

دوو شوێن لە هەولێر داخران

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پشکنین و چاودێرییەکانی لێژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لەناو شاری هەولێر بەردەوامە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندی هاووڵاتییان و سزادانی سەرپێچکاران.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌كانی پشكنینی قایمقامییه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 2 شوێن داخران.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ناوی شوێنه‌ داخراوه‌كانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م دوو شوێنه‌ی ئه‌مڕۆ داخران یه‌كه‌میان کۆگا و مارکێتی (هێمن) بوو بەهۆی بوونی بڕێکی زۆری خۆراك و کاڵای ماوە بەسەرچوو، دووه‌میشیان شوێنی (سەید تەحسین) بوو بۆ فرۆشتنی ماست و بەرووبوومە ئاژەڵییەکان.

قائیمقامی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەردوو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ داخران ده‌كه‌ونه‌ گەڕەکی (تەیراوە)ی شاری هه‌ولێر.