لە رۆژێکی ئەمڕۆدا ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دوای داگیرکردنی شارۆچکەی مەخموور لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعشەوە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ئازادکراو بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، سەرۆک بارزانی رۆڵی ھەبوو لە ئازادکردنی دەڤەری مەخموور.
کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” بەھۆی ئەوەی زۆربەی جەماوەری دەڤەری مەخموور پارتین لەکاتی داگیرکردن و ئازادکردنی مەخمووریش پشکی شێری قوربانییەکان بەر پارتیمان کەوت، ئاشکرایە لە کاتی ھێرشی تیرۆرستانی داعش دەڤەری مەخمووریش کەوت بەر پەلاماری تیرۆرستانی داعش و دواتر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ١٠ی ئاب شارۆچکەی مەخموور ئازادکرا.
بەرپرسەکەی پارتی گوتی” ھێزی پێشمەرگە و خۆبەخشان و جەماوەری پارتی رۆڵیان ھەبوو لە ئازادکردنی مەخموور، ھەروەھا پاڵپشتی و پشتگیری سەرۆک بارزانی ھێزێکی دیکەی بەخشیە ھەموو ئەو کەسانەی بەشداریان لە ئازادکردنی مەخمووردا کردو شکاندنی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بوو.
کرمانج عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد”پارتی پارێزگاری لە ھەموو خاکی کوردستان دەکات و دەڤەری مەخمووریش لە ئێستا و لە رابردووشدا پارتی بەرگری لێی کردوە و ئامادەنین مساومە لەسەر بستێک خاکی کوردستان بکەین، مەخموور ھەرلەسەردەمی حەرەس قەومییەوە تا سەردەمی داعش و حەشدی شەعبی کەوتووتە بەر پیلان و ھێرشی دوژمنان، بەڵام پارتی بەردەوام بەرگری کاری مەخموور و ناوچە کوردستانیەکان بووە و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەھیدانی مەخموور.