پۆلیسی هەولێر بکوژێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی دوو كه‌س، كه‌سێك كوژراوه‌ و یه‌كێكی تریش بریندار بووه‌ و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیر كران.

ده‌قی به‌یاننامه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر

كاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو، چوارشەممە ڕێکەوتی 10/8/2022، لە سنووری ناحیەی (کەسنەزان) ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی داوە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئه‌حمه‌د ئبیراهیم محه‌مه‌د) کوژراوە و کەسێکیش کە لەگەڵیدا بووە، بریندار بووە بە ناوی (ڕێبین نەوزاد خدر)، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و توانییان شوناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن، کە دوو کەسی هاوڕێی یەکتر بوون و یەکێکیان ناوی (ش. ع)ـە و تۆمەتباری دووەم ناوی (ئـ) تەقەیان لە بکوژ و زامدار کردووە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە.

ھەواڵی زیاتر