بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، لە سنوری بازیان کارگەیەکی شیش داخرا.
بهرێوهبهرایهتییهكه رایدهگهێنێت: بەهۆی زۆری دوکەڵی ژەهراوی و دروست بوونی مەترسی بۆ ژینگەی سنورەکە دوێنێ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٩ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچوون بۆ شوێنی کارگەی شیشی سۆپەر ستیل لە قەزای بازیان ، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دوکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی ڕوبەڕووی لێپیچینەوەی یاسایی کرانەوەو تا کاتی چارەسەکردنی کێشەکە کارگەکە داخرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە .