پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌موز به‌رده‌وامه‌. 
به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10 ى 8 ى 2022،  مووچه‌ی مانگی ته‌موزی 11 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی: داد ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، مافی مرۆڤ ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه‌ ، ده‌زگای مین ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 11 ى 8 ى 2022، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌: وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی،رۆژی دووشەممە 1ی 8 ی 2022 دەست بەدابه‌شکردنی مووچە كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت، رۆژی20ی ئابیش بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەکە کۆتایی دێت.