به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، ئه‌و بڕه مادده‌ی هۆشبه‌ره له بازگه‌ی تاسڵوجه له ئه‌نجامی پشكنینی ئاسایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، مادده هۆشبه‌ره‌كه له ناو ده‌به‌ی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردراوه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنراوه و كه‌سێكیش به ناوی (أ. ح. م.) ده‌ستگیركراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو، له دایكبووی ۱۹۷٤ه‌و به نیاز بووه ئه‌و مادده هۆشبه‌ره له شاری سلێمانییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه