كۆڕبهندی ئابووری بههێزكردنی پهیوهندییه ئابوورییهكانی نێوان بهنگلادیش و ههرێمى كوردستان دەستیپێکرد و پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەنگلادیش هەنگاوێکی دروستە و ئاسانکاریی بۆ بازرگانەکانیان دەکەین.
ئەمڕۆ سێشەممە (9ی ئابی 2022) لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی ئابووری نێوان بهنگلادیش و ههرێمى كوردستان دەستیپێکرد و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند “وەك حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەین بۆ هەر کارێك و کار ئاسانییەك بۆ هاووڵاتیانی بەنگلادیش کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، چونکە ئەوان کەمترین کێشەیان هەیە و کارکردنەکانیان بەبێ گرفت تێپەڕاندووە و وەک حکومەت پارێزگارییان لێدەکەن بۆئەوەی بەردەوامبن لە کارەکانیان”.