چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئومێد خۆشناو جه‌خت له‌سه‌ر خه‌مخۆری مه‌سرور بارزانی بۆ كاركردن له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیيانی كه‌مده‌رامه‌ت كرده‌وه

ئەمرۆ 9-8-2022 له‌ دیوانی پارێزگا (ئومێد خۆشناو)” پارێزگاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی دیكه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ئه‌نجامدا” كه‌ به ‌فه‌رمانی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریار له‌سه‌ر دروستكردنی (20000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌ژارو كرێنشینانی سه‌رجه‌م پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان درا.  
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر خه‌مخۆری به‌رده‌وامی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ بۆ كاركردن له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ ت و كرێنشینان” بۆ ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌ ستراتیژیه‌ی له‌ رێكه‌وتی 10/6/2022 كرده‌ دیفاكتۆ و به‌رێزیان فه‌رمانی بۆ ده‌ركرد. هه‌ر دوای بریاره‌كه‌ش هه‌نگاوی كرداری هاوێشتراو به ‌رێگه‌ی ئۆنلاین هاولاتیان به‌ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری فۆرمه‌كانیان به‌پێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ پڕكرده‌وه‌و له‌كاتی ته‌واو بوونی واده‌ی فه‌رمی مۆڵه‌تی دیاریكراویش” دوو رۆژی دیكه‌شیان بۆ زیادكرا” تاوه‌كو كه‌س له‌و پرۆسه‌یه‌ بێ به‌ش نه‌بێ” ئه‌وه‌ بوو 100 هه‌زار هاوڵاتی فۆرمه‌كه‌یان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ ئۆنلاین پڕكرده‌وه‌ …
(ئومێد خۆشناو)” پارێزگاری هه‌ولێردووپاتیكرده‌وه‌” كه‌ وه‌به‌رهێنره‌كانی دیاری ده‌كرێن بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ پێویسته‌ زۆرترین مواسه‌فات به‌كه‌مترین نرخ بخه‌نه‌ روو” به‌جۆرێك نابێت موناقه‌سه‌كان له‌سه‌ر حیسابی كوالێتی یه‌كه‌كان بێت” چۆنكه‌ پرۆژه‌كه‌ بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی بۆیان ده‌رده‌چێت خه‌ڵكانی موسته‌هه‌قی ئه‌م هه‌رێمه‌ن. پارێزگار دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا” كه‌وا لێژنه‌یه‌كی باڵاو پسپۆر بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان پێكهێنراوه‌” به‌جۆرێك دوای شه‌نوكه‌وكردنی ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ موسته‌هه‌قن” به‌ چاودێری داواكاری گشتی پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بریاردرا له‌ زوترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌نجام بدرێ تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و ورده‌كاریانه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌ كه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ل لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌م پرسه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرابوو.
 له‌ دووماهی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان راسپێردران بۆ ده‌ستنیشانكردنی زه‌وی پێویست به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی دیاریكراو له‌ هه‌ولێری پایته‌خت.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌” رۆژی 31/5/2022  مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دواداچوون و رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن و دروستكردنی ئه‌و 20 هه‌زاریه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌ی كردو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی راسپارد له‌ زووترین كاتدا ده‌ست به‌ رێكاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و یه‌كانه‌ بكرێت.