پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرخۆشی لە ھەڤاڵ کەریم سنجاری دەکات 

ھەڤاڵی بەڕێز کەریم سنجاری بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئەمیرە)ی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرخۆشی لە به‌ڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین. لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە بەڕێزتان و خانەوادە و بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوشکی کۆچکردویشتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان