کەرکووک.. مۆڵەتەكانی تەندروستی زمانی كوردیان لەسەر لادرا

بەپێی نوسراوێكی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك كە گشتاندنی بۆ ناوەندە تەندروستییەكان كردووە، داوا دەكات لەمەودوا بە گۆڕانكاری و  دیزاینكی تازەوە مۆڵەتەكانی تەندروستی بە هاووڵاتییان و خاوەنكارەكان بدرێت.

لە كڵێشە تازەکەی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك زمانی كوردی لابراوە، ئەمە لەکاتێکدا لە كڵێشەكانی پێشووتر زمانی كوردی هاوشانی زمانی عەرەبی نووسرابوو.

بەپێی دەستوری عێراق، زمانی كوردی هاوشانی زمانی عەرەبی فەرمییە و پێویستە لە نوسراوو تابلۆ و هێماكاندا بەكاربهێنرێت، بەڵام لە پارێزگای كەركووك لە دوای 16ـی ئۆكتۆبەرەوە گرفت بۆ زمانی كوردی دروست دەكرێت و لە زۆربەی فەرمانگەكانی حكومەت كاری پێناكرێت.

ھەواڵی زیاتر