نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کردووە و دەڵێت، له‌م ياده‌دا بە رێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانين و رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لایه‌نه سياسييه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.”
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، هیوادارين خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌ديهێنانى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێز محەممەدی حاجی مەحموود
سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
يادى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جه‌ماوه‌رى حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پيرۆز ده‌كه‌ين، هیوای سەرکەوتنتان بۆ ده‌خوازين.
له‌م ياده‌دا بە رێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانين و رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لایه‌نه سياسييه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.
هیوادارين خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌ديهێنانى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان