مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان کردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:-
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان