چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

زانیاری نوێ لە بارەی ئامادەکاریەکانی پارتی بۆ گۆنگرەی چواردەیەمینی پارتی راگەیەندرا

ئیدریس هادی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: لەم سالدا  کۆنگرە لە شاری دهۆک دەبەسترێت و و ئەندامانی کۆنگرە ٨٠٠ کەس دەبن و سەدا چلی ئامادەکارییەکان تەواو بوون لەم چەند رۆژە  لیژنەکان دەچنە پارێزگاکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە، ئیدیس هادی بۆ دەزگاکانی راگەیاند ئەوەشی ئاشکراکرد و ووتی  کۆنگرە لە کۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر یان هەفتەی  یەکەمی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر بەڕێوەدەچێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 1946 دامه‌زراوه‌ و تا ئێستا سێزده‌ كۆنگره‌ی به‌ستووه‌ و ئێستاش خۆی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی چوارده‌ ئاماده‌ ده‌كات.

بژار مه‌لا خدر، یه‌كێكه‌ له‌ كادیره‌كانی پارتی و خوازیاره‌ وێڕای نوێبوونه‌وه‌ی جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كاری حزبایه‌تی، هیواداره‌ ئه‌مجاره‌ گه‌نجان زیاتر رۆڵیان پێ بدرێت.

هۆکارەکانی دواخستنی کۆنگرە بۆ شەری داعش و رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرو پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا و هاتنی پەتای کۆرۆنا لە دیارترین ئەو ئاستەنگانەبوون کە وای کرد کۆنگرە دوا بکەوێت.

پارتی بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی بیست و یه‌ك كه‌سی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیدریس هادی پێكهێناوه‌ و ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌شێكی كاره‌كانی راپه‌ڕاندووه‌ و بڕیاره‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا، 800 پاڵێوراو به‌شداری بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار، له‌ سه‌دا 25ی به‌شدارانی كۆنگره‌ ئافره‌ت ده‌بن و بڕیاریش دراوه‌ هه‌ر كه‌سێك پاره‌ و دیاری ببه‌خشێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌ كۆنگره‌كه‌ دوور بخرێته‌وه‌.

ئیدریس هادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ رایگه‌یاند، هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك نوێنه‌رێكی له‌ كۆنگره‌دا ده‌بێت و له‌سه‌دا بیست و پێنجی به‌شداران ئافره‌ت ده‌بن.

روونیشیكرده‌وه‌، جگه‌ له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لیژنه‌ی ئاماده‌كار، هه‌موو ئه‌ندامانی دیكه‌ ده‌بێت به‌ ده‌نگدان و له‌ رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ببنه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌.

.