چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لەسەر ڕێگای (دیبەگە – مخموور) به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لەسەر ڕێگای (دیبەگە – مخموور) پێکدادانێک ڕووی دا لەنێوان مازدایەکی تایبەت و ئەلنترایەکی تایبەت.

ڕاشیگه‌یاند: لە دەرەنجامی ڕووداوەکەدا شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان لەدەست دا و هه‌روه‌ها سەرنشینێک زامدار بوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە تیژڕۆیی مازدایەکە بوو کە وای کردبوو لە ڕێڕەوی خۆی لابدات و بچێتە ڕێڕەوەی بەرامبەر و خۆی بکێشێت بە ئەلنتراکە كه‌ لە ڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت