كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەێنێت، بە بۆنەی هاتنی مانگی موحڕەم بە تایبەتی لە رۆژانی( تاسوعاو عاشورا ) كە دەكاتە ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە بە شێوەی كاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بكەن .
ئاگاداری ..
ئاگاداریەك لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ئەو گەشتیارانەی كە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ووڵاتی ئێران بكەن ، لە لایەن بەرپرسانی ناو گومرگی ئێرانەوە ئاگادار كراوین بە بۆنەی هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی( تاسوعاو عاشورا ) كە دەكاتە ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە ڕێكەوتی(٢٠٢٢/٨/٧ و ٢٠٢٢/٨/٨).
بە شێوەی كاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاوولاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بكەن بەلام بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەتوانن گەشتی ئێران بكەن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران