نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكیانه‌وه پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئاكۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى تۆڕى میدیایى ڕووداو ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
پرسه‌نامه‌یه‌ک له نێچیرڤان بارزانییه‌وه
به‌ڕێز ئاكۆ محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى تۆڕى میدیایى ڕووداو
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزتان و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تیى دیارى كۆمه‌ڵایه‌تى حاجى محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى باوكتان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌متانم.
له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هیواى ته‌مه‌ندرێژیتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/7