په‌یامێك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی رۆژی 7 ى ئاب ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووری بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یام:
ئه‌مڕۆ 7ی ئاب، له ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا به شکۆوه یادی قوربانیانی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری ده‌که‌ینه‌وه که به‌رله ٨٩ ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای عێراق له سێمێل ئه‌نجام درا. له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌که‌ینه‌وه.