به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شه‌قامی 100 مه‌تری ئۆتۆمبێلێك خۆی ده‌كێشێت به‌نێو كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كه پله‌ی سه‌ربازی ئه‌فسه‌ره گیان له‌ده‌ست ده‌دات و سێی تریش به سه‌ختی بریندار ده‌بن.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی کاتژمێر (4)ی بەرەبەیان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرایەوە بە بوونی ڕووداوێکی شێلان لە شەقامی (100) مەتری نزیک پاسپۆرت.
ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه و دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (هۆندا ڤۆلستەر) بە خێراییەکی زۆر خۆی كێشاوه بە کۆمەڵێك هاووڵاتی .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه بووه‌ته هۆی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێك بە ناوی (ملازم دیانا محه‌مه‌د فه‌رج) كه لە شاری به‌غدا ئەرک دەبینن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له ڕووداوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها سێ كه‌سی تریش بە ناوه‌كانی (را‌سل که‌مال عه‌بدولڕحمان) (نووڕ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج) و (ملازم ئه‌فنان ئیبراهیم تاهیر) زامداربوونه كه ئه‌وه‌ی دواییان ئەفسەره و ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێک خراوه و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ز. م. ج.) بەپێی ماددەی (24)ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش گیراوه.