وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئاشكرایكرد، هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ـی جووتیاران، دابەش دەکرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له هه‌ژماری فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو 100 ملیار دینار پارەی گه‌نمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016 دابەش دەکرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: “لە ماوەی 10 رۆژی دیکەدا، 208 ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان و تەواوی پارەکە کە 308 ملیار دینارە، دابەش دەکرێت”.
وەزیری بازرگانی و پیشه‌سازی راشیگەیاند، لە ئەمساڵدا 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جووتیاران دابەشکراوە، 160 ملیاری دیکەش هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا 311 هەزار ته‌ن گەنم وەرگیراوە، بەشی پێنج مانگی خۆمان دەکات، کە دەبوایە زیاتر لە 700 هەزار ته‌ن گەنم وەربگرین.
لە بارەی کوالیتی گەنمەوە، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی روونیكرده‌وه، ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە هەیە، بەڵام کوالیتی گەنمی ئەمساڵ بە گشتی خراپ نییە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە قۆناغی یەکەمی رێگریكردن له بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی خۆراک، رەسم و باجی گومرگ لەسەر 10 پێداویستی خۆراک بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵگیرا، دواتر ئەم ماوەیە درێژکرایەوە