زیاتر لە 378 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ خەرج كرا.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، 4/8/2022، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار راگهیاندراویكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، “بڕیاردرا بە خەرجكردنی گوژمەی (378,760,000) دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ”.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ قۆناغەكانی 2و3و4و5و6 خەرج دەكرێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، “ئەو گوژمەیە دەبێتە هۆی باشتر بەرێوەچوونی كاروباری كارگەكە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی”.