گوژمەی 262,075,000 بۆ دروستكردنی شەقامی سەرەكی لە كەلار خەرج كرا.
لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی لە كەلار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (262،075،000) دووسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەفتا و پێنج هەزار دینار.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بهوهشدهكات، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 11%ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لەسەر پلانی ساڵی 2022 بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت. كە گوژمەی (162،150،000)دینار بۆ دروستكردنی بەشێك لە شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و گوژمەی (99،825،000)دیناریش بۆ ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی كەلار خەرج دەكرێن.