بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یادی قوربانیانی کارەساتی شنگال لە دهۆک دەکرێتەوە 

لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی 3/8/2014 تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەکی هۆڤانە قەزای شنگالیان داگیر کرد و هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو شارەیان ڕفاند و شەهیدیان کردن، لە ساڵوەگەڕی ئەو کارەساتەدا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یادی قوربانیانی جینۆسایدی شنگال بەرز ڕادەگیرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8/2022 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتیی بەرپرس و ناوداری ئێزدی لە قەزای سیمێل سەر بە پارێزگای دهۆک یادی قوربانیانی کارەساتی شنگال بەرز ڕادەگیرێت.

لەو یادەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند کەسایەتیی دیکە وتار پێشکەش دەکەن و باس لە ڕەوشی ئاوارەکان و کێشەکانی قەزای شنگال دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر