وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سێشه‌می قوتابییانی شاری كه‌ركووكی ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌غدا له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌شێك له قوتابییانی شاری كه‌ركووك له تاقیكردنه‌وه‌كانی وزاری پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له بابه‌تی كیمیا گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه هه‌ندێ پرسیار هاتۆته‌وه له خوێندنی ئه‌مساڵ ته‌رك كرابوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سەبارەت بەو گرفتەی باسی دەکەن لە پرسیارەکانی ئه‌مڕۆ سێشه‌می تاقیکردنەوەکانی وەزاری له بابەتی (کیمیا) له پۆلی شەشی ئامادەیی کە لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی عێراقی فیدراڵ دانراوە، پەیوەندیم لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق دڵنیایی داوە کە مافتان نەفەوتێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا وه‌زیری په‌روه‌رده گوتوویه‌تی ئەگەر دڵنیابوونەوە پرسیاریان بۆ هاتۆتەوە لە بابەتە تەرککراوەکان، بە میکانیزمی ئیداری بۆیان چارەسەر دەکەن بە جۆرێک کە مافیان نەفەوتێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید جه‌ختیشی كرده‌وه كه بەرێوەبەرایەتی خوێندی کوردی و یەکەی سەرپەرشتیاری لە خوێندی کوردی لە شاری کەرکووک هیچ پەیوەندییەکیان بە دانانی پرسیارەوە نییە.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی دایه قوتابییان كه خزمەتیان دەکەن و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و لەسەر هێڵ دەبێت لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق.