هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نێچیرڤان بارزانی: پاڵپشتیى بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى دەکەم

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌مان بۆ گفتوگۆیه‌كی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌ هه‌ولێر دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین، بۆ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ده‌رچه‌یه‌ك له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا و كاركردن به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ گه‌یشتنی نیشتمان به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام.

گوتیشی: عێراق پێویستی به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن و به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش هه‌یه‌، تا رزگار بكرێت.

دوێنێ 1ی ئابی 2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و داوایکرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆی سیاسی و ره‌وشه‌كه‌ هێور بكه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی، بیر له‌ چارەسەری کێشەکان بكرێته‌وه‌