شۆڕش غەفووری – هه‌ولێر
سه‌ره‌ڕای قه‌یران و ئاسته‌نگه ئابووری و داراییه‌كان و دواتریش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه له ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه زیاتر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی قورس كرد، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی سێكته‌ر و وه‌زاره‌ته‌كان به پێی پێویستی و ناوچه جوگرافییه‌كان، نەوەستاوە لە پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌م كابینه‌یەدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به پێی پێویستی و بودجه‌ی به‌رده‌ست، چه‌ندین پڕۆژە‌ی ئه‌نجام داوه.
ئەم وه‌زاره‌تە، له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌ت و داهاتی وه‌زاره‌ت و بودجه‌ی ئاسایی، ٢١ پڕۆژە‌ی له ماوه‌ی ڕێکەوتی ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ تا ١ـی ته‌مموزی ٢٠٢٢ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام داوه کە تێچووی سه‌رجه‌میان ٦٤٢ ملیۆن دینار بووه کە بەم شێوەیە دابەش کراون:
ـ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر: ٣ پڕۆژە
ـ ناوه‌ندی هه‌ولێر: ٥ پڕۆژە
ـ مەخموور: ٢ پڕۆژە
ـ مێرگەسوور: ٢ پڕۆژە
ـ قەزای ناوەندی سۆران: ٢ پڕۆژە
ـ پیرمام: ٢ پڕۆژە
ـ خەبات: ٢ پڕۆژە
ـ کۆیە: ٢ پڕۆژە
ـ شەقڵاوە: ١ پڕۆژە
ـ چۆمان: ١ پڕۆژە
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت ژماره‌یه‌ك پڕۆژە‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ تا ١ـی ته‌مموزی ٢٠٢٢ ئه‌نجام داوه.
پڕۆژە ته‌وابووه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له شاری سلێمانی كه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام دراون، یه‌ك پڕۆژە بووه ئه‌ویش چاككردنه‌وه و نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای كۆنی عه‌ره‌ب ـ سه‌ید سادق بووه كه درێژییه‌كه‌ی ٢٥ کیلۆمەتر بووە و تێچووەکەشی ٩،٠٧٠ ملیۆن دینار بووە. هەروەها له بودجه‌ی داهاتی وه‌زاره‌ت هه‌ر له ڕێکەتی ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ تا ١ـی ته‌مموزی ٢٠٢٢، توانراوه شه‌ش پڕۆژە ته‌واو بكرێن له هه‌ر یه‌ك له شاره‌دێكانی بازیان، مه‌یدان و شارۆچكه‌كانی پێنجوێن و ده‌ربه‌ندیخان و دوو پڕۆژە‌ش له ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام دراون و كۆی گشتی تێچووی ئه‌و پڕۆژانه‌ش ١،٤٥٧ ملیۆن دینار بووه.
له لایه‌كی تر وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردن له بودجه‌ی ئاسایی خۆی و له ماوه‌ی نێوان ١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ تا ١ـی ته‌مموزی ٢٠٢٢، توانیویه‌تی حه‌وت پڕۆژە‌ی جیاجیا له هه‌ر یه‌ك له شاره‌دێكانی پیره‌مه‌گروون، سیته‌ك، ئاوه‌سپی و قۆره‌توو و شارۆچكه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و كفری و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ئه‌نجام بدات، كه تێچووی سه‌رجه‌میان ٣٤٧ ملیۆن دینار بووه.