كاركردن لە پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كاركردن لە پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: كاركردن لە پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە كە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
شایەنی باسە، رۆژی شەممە 2022/7/11 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا و لە گوتارێكدا ڕایگەیاند: خۆشەویستانی سلێمانی، شایەنی ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەی گەورەترن، راستە ئەو پڕۆژەیە دەمێكە قسەی لەسەر دەكرێت، ئێمە بەڵێنەكەمان بردە سەر. ئەمەش دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە بۆ خەڵكی سلێمانی و تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر