رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاند: چه‌تری سه‌رۆك بارزانی هه‌رێمی كوردستان ده‌مانباته قۆناغێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتن.
رێباز حه‌ملان له‌نووسینێكدا له‌ژێر ناوی بارزانی؛ ئیرادەو خۆڕاگری سیمبولێک لەسەرکەوتن رایدهگهێنێت: سیاسەت، خەباتە قوربانیدانە تێکۆشانە ئازایەتی و کۆڵنەدانە ئەمانە دروستکەری سەرکردەو بناغەی کەسایەتییەکی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی و قوتابییەکانییەتی.
ده‌شڵێت: ھەمیشە وەفادار بوە بۆ قوربانیان و شکۆمەندی خەباتی رابردوو وە رێز‌و ھەڵوێستی بۆ یارو نەیار نواندوە.
رێباز حه‌ملان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەوەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێ بە بێ بارزانی چارەسەر نابێ بەھۆی تەجروبەو دونیا بینی ، ھەموو کاتێک دەسەڵاتدارانی بەغداد توندڕەوەکانیان تا میانڕەواکانیان کۆتاییەکەی دێنەوە دیداری و چاوەڕێی رای کۆتایی لێدەکەن.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئێستا یەکڕیزی و پێکەوە بون لە ژێر سەرکردایەتی بارزانی دەمانباتە قۆناغێكی تری سەرکەوتن بۆ کورد و بە ھێزکردنی ھەرێمەکەمان، ئەگەر بەرژەوەندی گەل لە پێش حیزب و شەخسەوە بێت.
له‌كۆتاییدا ده‌شڵێت: بارزانی سەری بۆ رووفاتی ئەنفالکراوان دادەنێت، بۆ دوژمن وەک سەفین و پیرەمەگرون چەسپاوە قەت نانەوێ.