لە ڕانیە درۆن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج 

نزیک کاتژمێر 11:30ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 01ـی 08ـی 2022 ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە- ڕانییە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج بەپێی زانیارییەکان تەنیا کەسێک بریندارە.

ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە- دەربەنی ڕانییە کرایە ئامانج، لەمبارەیەوە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین رایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانمان سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بریندارە و سەرنشینەکانی دیکە لەوە دەچێت ڕایان کردبێ و هەستیان بە مەترسی کردبێت.

ڕاشیگەیاند: ئێستا پۆلیسی ڕانیە بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە شوێنی ڕووداوەکەیە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی لێ کراوەتە ئامانج شوێنی نیشتەجێبوونە و بە دەیان باخ و خانووی هاووڵاتییانی لێیە و شوێنێکی ئاوەدانە و تەنیا دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری ڕانیە دوورە.

ھەواڵی زیاتر