کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی خستووەتەڕوو، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمانی ئەمڕۆ بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، هەروەها بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با مامناوەند دەبێت (10- 25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین ( 7 – 8 ) کیلۆمەتر دەبێت.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش بەمشێوەیە دەبێت: ههولێر 44 پله ، دهۆك 44 پله ، سلێمانی 43 پله ، ههڵهبجه 44 پله ، كهركووك 46 پله، سۆران 42 پله ، راپهرین 40 پله ، گهرمیان 46 پله.
کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممەش ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با، باکووری رۆژئاوا مەودای بینین / ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:
هەولێر : 44
سلێمانی : 43
دهۆک : 44
کەرکووک : 46
هەڵەبجە : 44
سۆران : 43
ڕاپەرین : 40
گەرمیان : 46