ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 233 ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چەمچەماڵ 


بە مەبەستی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چەمچەماڵ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (٢٣٣،٨٧٦،٠٠٠) دینار كە ئەم گوژمەیە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.
وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ، ئەو گوژمەیە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ خەرج دەكرێت.
ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی چەمچەماڵ و ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە و شۆفێران هەیە.

ھەواڵی زیاتر