سەرۆکى حکوومەتى هەرێم رەزامەندى دا بە خەرجکردنى نزیکەی 36 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لە پارێزگاى هەولێر

لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى 35,728,464,150 سی و پێنج ملیار و حەوتسەد و بیست و هەشت ملیۆن و چوارسەد و شەست و چوار هەزار و سەد و پەنجا دینار، بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لەدەوروبەرى شەقامى 150م خێراى شارى هەولێر.

ھەواڵی زیاتر